هەزال خۆشەویستەکەی بە پاڵەوان ناودەبات

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری شۆخوشەنگی تورکیا هازال کایا، خۆشەویستەکەی بە پاڵەوانی ژیانی وەسفدەکات.

لە رێپۆرتاژێکدا بۆ گۆڤاری "ماری کلێر" هازال کایە دەربارەی عەلی ئاتای خۆشەویستەکەی دەڵێت "ئێمە پەیوەندیەکی داخراومان هەیە لە جیهانێکی بچوکدا، متمانەمان بە خۆمان و بە یەکدی هەیە، پەیوەندیەکەمان ئارامە، پشتیوانی سەرەکی من بووە، بەتایبەت لەو ساتەی دایکم تووشی شێرپەنجە بوو، ئەو پاڵەوانە و سوپاسی خودا دەکەم هەموو رۆژێک، کە بە منی بەخشی".

هازال کایە و دەرهێنەر عەلی ئەتای، ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی سۆزداریان هەیە، بڕیاریشە هاوینی داهاتوو ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن و ئاهەنگ سازبکەن.

هەزال لەدایکبووی ساڵی 1990 خەڵکی ئیستەنبوڵە، یەکەم کاری هونەری درامایەک بوو بەناوی "سەمای میوزیکی" لەساڵی 2011، دواتر بە ڕۆڵی نیهال لە درامای ئەشقی شێتانە ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد.

عەلی ئاتای لەدایکبووی 1976، یەکێکە لە دیارترین دەرهێنەر و ئەکتەرەکانی تورکیا.

ئه‌م بابه‌ته 23511 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP