خەندان لایف-
بۆ ئەوەی کارێک بەدەستبهێنیت، بەبێ ئەوەی لە توانای تۆدابێت، سیڤییەکەت بۆ چەندین هەلی کاری جیاواز دەنێرێت، بەڵام گرنگە لە توانا و بەهرەکانی خۆت دڵنیابیتەوە پاشان بڕیاربدەیت، چ کارێک هەڵدەبژێریت.
چۆن تواناکانی خۆت دەدۆزیتەوە، بۆ ئەوەی سەرکەتووبیت؟
1-سەرەتا بزانە تۆ خاوەنی چ بەهرەیەکی و دەتوانیت چی ئەنجابدەیت، بێگومان مەرجنییە هەمان بواری بڕوانامەکەت بێت، چونکە هەندێک ئەندازیارن و کاری دەستڕەنگینی دەکەن.
2-مەرجەکانی کارکردنی تۆ چییە؟ ئەرک چییە بۆ ئەوەی بگەیت بە خواست و ئامانجەکانت، ئەو مەرجەی بۆ تۆ گونجاو نییە، قبوڵی مەکە.
3-ئاستی خوێندنی تۆ چییە و کارەکەت چی داوادەکات، ئەزموونی تۆ چییە، بۆ ئەوەی بتوانیت بیگونجێنیت و بزانیت ئایا سەرکەتوودەبیت؟
4-خۆڕاگری، بنەمایەکی گرنگە بۆ وەڵامدانەوە لەکاتی چاوپێکەوتن و ئاستی زانیاری و کەسایەتی تۆ نیشاندەدات.
ئهم بابهته 11400
جار خوێنراوهتهوه