پیاوان ئەنجامیدەدەن و خانمان رقیان لێیەتی


خەندان لایف-

هەردوو رەگەز تایبەندمەندی خۆیان هەیە و مەرجەکانیان بۆ ئەو کەسەی خۆشیاندەوێت جیاوازە، بەڵام بەگشتی خانمان رقیان لەم رەفتارانەی پیاوان دەبێتەوە:

1-یەکێک لە دیارترین رەفتارە سلبییەکانی پیاوان درۆیە، کە خانمان والێدەکات متمانەیان نەمێنێت، بێگومان بە پێچەوانەشەوە.

2-ناخاوێنی، کە بەگشتی پیاوان هێندە بایەخی پێنادەن، بەڵام خانمان توڕەدەکات و دەنگەدەنگی لەسەر دروستدەبێت، یاخود سەرنجی خانمان راناکێشێت.

3-رەفتاری توڕە ئامێز و بەکارنەهێنانی سۆز و خۆشەویستی، کە یەکێکە لەو هۆکارانەی دەبێتەهۆی لەدەستدانی خۆشەویستی خانمان.

4-رەزیلی، رەفتارێکی خراپە و بەگشتی لە کۆمەڵگادا بە سیفاتێکی ناڕاست دادەنرێت، خانمانیش لەو پیاوانە دووردەخاتەوە.

5-پێگەیاندنی رووداوەکانی رۆژانە لەلایەن پیاوانەوە بە خانمەکەی بەشێوەیەکی سارد، یاخود راوێژی پێناکات وەک هاوسەرێک. 

ئه‌م بابه‌ته 59508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP