لەپاش مردن چی روودەدات؟


خەندان لایف-

رەنگە هەمووان بپرسین کاتێک مرۆڤ دەمرێت، ئاگاداری ساتی مردنی خۆیەتی؟ بەهەمانشێوە پزیشکان و زانایانیش ساڵانێکی زۆرە هەوڵدەدەن لەرێگای توێژینەوەکانیانەوە وەڵامی ئەم پرسیارە بدۆزنەوە.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی "میرۆری" بەریتانیا، باس لە ئەنجامی ئەو توێژینەوانە دەکات و دەڵێت مرۆڤ لەدوای وەستانی دڵی، گوێبیستی دەنگەدەنگ و رووداوەکانی دوای مردنی خۆیەتی، چونکە مێشک درەنگتر لە دڵ لە کاردەکەوێت، ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت.

لە لێکۆڵینەوەکەدا ئاماژەبەوەشدەدرێت، ئەو کەسانەی کە لە رێگای کارەباوە دڵیان خراوەتەوەکار، ئاشکرایان کردووە "ئاگاداربوون کە چی لە چواردەوریان روودەدات، پێش ئەوەی لێدانی دڵیان بکەوێتەوەکار، بەڵام ناتوانن جەستەیان بجوڵێنن"، واتە گوێیان لە وشەی مردنی خۆیانە لەلایەن پزیشکەوە.

هەربەپێی زانیارییەکان مێشک لەدوای وەستانی دڵ، بۆ ماوەیەک لە کاردا دەبێت، تا ئەو کاتەی بەپەلە لەرێگای کارەباوە، دڵ دەخرێتەوەکار، ئەگەر بەتەواوی وەستا، دواجار پاش ماوەیەک کەم مێشکیش دەوەستێت.

ئه‌م بابه‌ته 37900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP