هەندێک رێنمایی بۆ پاراستنی پێستی وشک


خەندان لایف-

پێست پێویستی بە خزمەتکردن و پاراستن هەیە، بۆ ئەوەی بە گەشاوەیی و بریقەداری بمێنێتەوە، بەتایبەت ئەگەر وشکبێتەوە، چونکە ئەو وشکیە هۆکارە بۆ زوو چرچبوون و تێکچوونی رەنگ و جوانی پێستەکەت.

ماڵپەری yawmiyati بۆ رێنماییکردنی خانمانی پێست وشک، باس لە پێنج بنەمای سەرەکی دەکات، کە رۆژانە پێویستە ئەنجامیبدەیت.

1-بەکارهێنانی کرێمی شێدار و تایبەت بە پێستی وشک، شەوانە لەگەڵ بەیانیان پێش ماکیاژکردن، بۆ ئەوەی پێستەکەت وشکنەبێتەوە.

2-کرێمی تایبەت بە چواردەوری پێستی چاو رۆژانە دووجار، واتە بەیانی و ئێوارە، بەتایبەت ئەگەر ژێر چاوەکانی رەشبووبێت، بۆ ئەوەی زوو چرچ نەبێت، بەهۆی وشکییەوە.

3-خاوێنکردنەوەی پێستی رووخسار بە پێکهاتەی تایبەت و گونجاو، نابێت پێکهاتەیەک بێت دووبارە وشکیبکاتەوە و پێویستە چەوربێت، وەک زەیتەکان.

4-کرێم ئەساسی تایبەت بە پێستی وشک بەکاربهێنە، پێویستە زەیتی تێدابێت، بۆ ئەوەی پێست پارێزراوبێت و زیانی پێنەگات.

5-ماسکی سروشتی و باش بەکاربهێنە هەفتانە یەکجار، پاشان مەساجی پێبکە وەک زەیتی زەیتون و هەنگوین و مۆز و ماست.

ئه‌م بابه‌ته 6064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP