ئامادەکردنی کێک بە ئەناناس و زەعفەران


خەندان لایف-

کێک، یەکێکە لەو شیرینیانەی هەمیشە خواستێکی زۆری لەسەرە، بەتایبەت لەلایەن منداڵانەوە، ئەم شێوازەش نوێیە و دەتوانیت تاقیبکەیتەوە.

پێداویستییەکان:
¼ کەوچکی بچوک زەعفەران
کەوچکێکی بچوک شەکر
کەوچکێکی گەورە شەربەتی ئەناناس
200 گرام کەرە
¾ کوپ شیری گوێزی هیندی
240 گرام ئارد
دوو کەوچکی بچوک پیکن پاودەر
¼ کەوچکی بچوک خوێ
دوو هێلکە
کوپ و چارەکێک شەکر

پێداویستییەکانی کرێمەکەی:
50 گرام شوکولاتەی سپی
¼ کوپ شیری گوێزی هیندی
کەمێک خوێ

چۆنێتی ئامادەکردنی:
سەرجەم پێکهاتەکانی کێکەکە تێکەڵاوبکە، دوای ئەوەی هەویرێکی باش بەرهەمهات، قاڵبەکەی چەوربکە و ئاردی پێدابپرژێنە، هەویرەکەی بخەرەناو.

قاڵبەکە بخەرە فڕنەوە لەسەر پلەی گەرمی 180 دایبنێ، کە برژا دەریبهێنە و وازیلێهێنە تا سارد دەبێتەوە.

کرێمەکەی بە تێکەڵکردنی ئاوێتەکان بە خەڵاتە بۆ ئامادەبکە، بیکە بەسەریدا و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 1652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP