جاکی شان: خیانەتم لە هاوسەرەکەم و کوڕەکەم کرد


خەندان لایف-

ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی جاکی شان، بۆ یەکەمجار لە کتێبەکەیدا ئاشکرایدەکات کە خیانەتی کردووە.

جاکی شان، کە یەکێکە لەو ئەکتەرانەی خاوەنی زۆرترین هەوادارە لە جیهاندا، دەربارەی چیرۆکی ژیانی خۆی کتێبێک بڵاودەکاتەوە، لە یەکێک لە نوسینەکانیدا ئاشکرایدەکات و دەڵێت "لە ساڵی 1991 هەڵەیەکی گەورەم لە ژیانمدا کرد، بە نهێنی پەیوەندیم لەگەڵ ژنێکی دیکەدا هەبوو، بەڕاستی گێل بووم، کاتێک هاوسەرەکەم بەم کارەیزانی، نەمدەزانی چۆن شیکاری بارودۆخەکەی بۆ بکەم".

لەلایەکی دیکەوە پەشیمانی دەردەبڕیت لەوەی کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکەی دەنگەدەنگی بووە، لە کوڕەکەیداوە، ئەم یادگاریەش بە ناخۆشترین چیرۆکی ژیانی ناودەبات.

جاکی شان، لەدایکبووی 1954، لەساڵی 1984 هاوسەرگیری لەگەڵ "لینج فینج جیاو" کردووە و باوکی یەک کوڕە بەناوی جیسی.

 

ئه‌م بابه‌ته 47459 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP