بەڤیدیۆ.. کلیپەکەی ئاریانا گراندی سنوری پێوانەیی شکاند


خەندان لایف-

کلیپە نوێیەکەی خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئاریانا گراندی، سنوری پێوانەیی تۆماردەکات لە مێژووی vevo دا.

لە 30ی مانگی رابردوو ئاریانا گراندی کلیپێکی نوێی بەناوی " thank u, next" بڵاوکردەوە، بەڵام لە ماوەی چوار رۆژدا 100 ملیۆن بینەری تۆمارکرد، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی vevo دا روودەدات.

لەمبارەیەوە سەرۆکی vevo رایگەیاند "ئەم کلیپەی ئاریانا بەشێوەیەکی خێرا بینەرێکی زۆری تۆمارکرد و بەردەوامیش لە زیادبووندایە، تەنها لە 24 کاتژمێردا 55 ملیۆن بینەری هەبوو".

ئاریانا گراندی لەدایکبووی 1993، گۆرانیبێژ و ئەکتەرێکی دیارە، خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانییە.

 

ئه‌م بابه‌ته 15619 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP