ئامادەکردنی کنتاکی مریشک بەشێوەیەکی نوێ


خەندان لایف-

ژەمێکی نوێ تاقیبکەرەوە کنتاکی مریشک بەمشێوازە ئامادەبکە.

پێداویستییەکان:
500 گرام سنگی مریشک
سێ دەنک سیری هاڕڕاو
¼ کوپ پیازی وردکراو
½ کوپ مەعدەنوسی هاڕڕاو
دوو هێلکەی شڵەقاو+ئاڵەتی رەش
½ کوپ بەقسەماتی هاڕڕاو
یەک کەوچکی گەورە بەهارەتی حەوت جۆر
خوێ و بیبەر
زەیتی رووەکی


چۆنێتی ئامادەکردنی:

مریشکەکە لەت لەت بکە و خاوێنی بکەرەوە، بیخەرە ناو پیاز و مەعدەنوس و سیر و بەهارەتەکەوە.

هێلکە و بەقسەماتەکە تێکەڵاوبکە، بەش مریشکەکەی تێهەڵکێش بکە، دەکرێت کەمێک تێیدابێت، دواتر لەسەر تاوەیەک لە زەیتدا سوریبکەرەوە و لەگەڵ بیبەر و پەتاتە پێشکەشی بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 7074 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP