بەوێنە.. پریانکا درێژترین تارای بوکێنی پۆشی

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری هیندستان و شاجوانی جیهان پریانکا چۆپرا و خۆشەویستە ئەمەریکیەکەی، بەردەوامن لە ئاهەنگەکانیان، سەرەڕای ئەوەی لە مانگی هەنگوینیدان.

بەهۆی ئەوەی دوو نەتەوە و ئاینی جیاوازیان هەیە، پریانکا چۆپرا و ئەکتەری ناسراو نیک جۆناس بە چەندین شێوەی جیاواز ئاهەنگی هاوسەرگیریان دەگێڕن، چوار رۆژ بەرلەئێستا بەشێوازی ئاداب و کەلتوری هیندستان ئاهەنگێکی گەورەیان سازکرد.

هاوکات ئێوارەی رۆژی رابردوو بە بەشداری چەندین ئەستێرەی ناودار بە شێوازی رۆژئاوایی ئاهەنگێکی دیکەیان سازکرد، کە تێیدا پریانکا بە جلوبەرگی سپی بوکێنیەوە دەرکەوت و درێژترین تارای پۆشیبوو.

پریانکا لە ساڵی 1982 لەدایکبووە، باوکی پزیشک بووە لە هێزی سەربازی هیندستان بەهەمان شێوە دایکیشی پزیشک بووە، بەهۆی کاری خێزانەکەشیەوە بەردەوام ناوچە و شوێنی نیشتەجێبوونی گۆڕادراوە.

پاشان لە 13 ساڵیدا بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەچێت بۆ لای پوری و نیشتەجێ دەبێت، هەرچەندە بڕیاڕ دەدات ببێتە پزیشک یان ئەندازیار بەڵام بوونی بە شاجوان هەموو ژیانی دەگۆرێت.

نیک جۆناس لەدایکبووی 1992، ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی دیاری ئەمەریکایە، پێشتر بۆ ماوەیەک کەم پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مایلی سایریس هەبوو، دواتر جیابوونەوە.


ئه‌م بابه‌ته 76870 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP