بەوێنە.. پریانکا چۆپرا و هاوسەرەکەی لە مانگی هەنگوینی

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری هیندستان و شاجوانی جیهان پریانکا چۆپرا و خۆشەویستە ئەمەریکیەکەی، لە مانگی هەنگوینیدان.

پاش سێ رۆژ تێپەڕینی بەسەر ئاهەنگی هاوسەرگیری پریانکا چۆپرا و ئەکتەری ئەمەریکی نیک جۆناس، لە شاری نیودەلهی لە هیندستان پێکەوە دەردەکەون، بڕیاریشە ئەمڕۆ لە شەوەئاهەنگێکدا ئاهەنگی پێشوازیان بۆ سازبکرێت.

پریانکا لە ساڵی 1982 لەدایکبووە، باوکی پزیشک بووە لە هێزی سەربازی هیندستان بەهەمان شێوە دایکیشی پزیشک بووە، بەهۆی کاری خێزانەکەشیەوە بەردەوام ناوچە و شوێنی نیشتەجێبوونی گۆڕادراوە.

پاشان لە 13 ساڵیدا بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەچێت بۆ لای پوری و نیشتەجێ دەبێت، هەرچەندە بڕیاڕ دەدات ببێتە پزیشک یان ئەندازیار بەڵام بوونی بە شاجوان هەموو ژیانی دەگۆرێت.

نیک جۆناس لەدایکبووی 1992، ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی دیاری ئەمەریکایە، پێشتر بۆ ماوەیەک کەم پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مایلی سایریس هەبوو، دواتر جیابوونەوە.

ئه‌م بابه‌ته 57300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP