چوار رەفتاری هەڵە لەکاتی خواردنەوەی ئاودا


خەندان لایف-

ئاو، یەکێکە لە خواردنەوە سەرەکیەکانی رۆژانە بۆ جەستەی مرۆڤ، کە سوودێکی زۆری هەیە، بەڵام بە هەڵە خواردنەوەی زیانی پێدەگەیەنێت لەرووی تەندروستیەوە.

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی yawmiyati چوار رەفتاری هەڵە لەکاتی خواردنەوەی ئاو باسدەکات، کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت:

1-خواردنەوەی ئاو لە کاتی نان خواردندا، دەبێتەهۆی دروستکردنی ئاستەنگی بۆ کرداری هەرس و گەدە دەکشێنێت، ئەوەش وادەکات زیاتر لە پێویست بخۆیت، پێویستە نیو کاتژمێر زووتر بیخۆیت.

2-تێکەڵکردنی شەکر لەگەڵ ئاود لە بری شیرینی و وزەبەخشەکان، یەکێکی دیکەیە لە هەڵە باوەکان کە دەبێتەهۆی زیادبوونی کێش.

3-خواردنەوەی ئاو لەکاتی وەرزشکردندا، کە رەنگە ببێتەهۆی سەرئێشەیەکی توند و سکئێشە، باشترە پێش دەستپێکی راهێنانەکان بخۆیتەوە، یان تەنها دەمتی پێ تەڕ بکەیت، واتە بڕێکی زۆر کەم لەکاتی تینوێتی زۆر.

4-خواردنەوەی ئاو تەنها لەکاتی تینوێتی، بێگومان هەڵەیە و دەبێت رۆژانە لە دوو لیتر ئاو کەمتر نەخۆیتەوە، لەپێناو شێداری پێست و وشکنەبوونەوەی گورچیلەکان.

 

ئه‌م بابه‌ته 27515 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP