مریەم و سارپ لە درامایەکی نوێدا دەگەڕێنەوە

خەندان لایف-

هەردوو ئەستێرەی دیاری تورکیا عائیشە توران و چاتای ئۆڵسوی، لە درامایەکی نوێدا دەگەڕێتەوە سەرشاشەکان.

پاش ئەوەی درامای "مریەم"، بەهۆی کەمی بینەرەوە لە ئەڵقەکانی کۆتایدا،  کە هەردوو ئەکتەر عائیشە توران و فورکان ئاندیچ رۆڵی سەرەکیان تێدادەبینی راگیرا، لە ئێستادا بڕیارە لە 14ی دیسێمبەر عائیشە لە درامایەکی نوێدا بەناوی " muhafız" لەگەڵ چاتای ئۆڵسوی دەربکەوێتەوە.

هەرچەندە بەتەواوی چیرۆکی دراماکە ئاشکرانییە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت بینەرێکی زۆری هەبێت.

چاتای ئۆڵسوی ناسراو بە سارپ، لەدایکبووی 1990 خەڵکی ئیستەنبوڵە، وەک نمایشکارێک لە 2010 دەستی بەکارکرد و نازناوی باشترین نمایشکاری پیاوانی پێبەخشرا، هەر ئەمەش دەرگای بۆ کردەوە تا بێتە نێو دنیای نواندنەوە.

عائیشە ئایشان توران لەدایکبووی ساڵی 1992، خەڵکی شاری ئیستەنبوڵی تورکیایە، بەڵام لە بنەچەدا باوکی تونسیە و دایکی تورکە، بەشی ڕاگەیاندنی لە زانکۆی ئیستەنبوڵ تەواوکردووە.

 

ئه‌م بابه‌ته 26860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP