سێ راهێنانی وەرزشی بۆ توندکردنەوەی سنگ

خەندان لایف-

راهێنانی وەرزشی، بنەمایەکی سەرەکی ژیانی کە پێویستە هەموو تاکێک بۆ پاراستنی تەندروستی و مانەوەی جوانی و رێکی لەشولاری ئەنجامیبدات.

 بێگومان خانمان هەندێک کات بەهۆی زیادبوون و دابەزینی کێشیان یان شیرپێدان سنگیان تێکدەچێت، بەڵام بەبێ بەکارهێنانی هیچ پێکهاتەیەکی کیمایی زیانبەخش، دەکرێت لەرێگای ئەنجامدانی ئەم سێ راهێنانەوە رۆژانە، سنگیان توند و بچوک بکەنەوە.

راهێنانی یەکەم، هاوشێوەی وێنەکە قۆڵەکانت رابگرە و دوو قورسایی هەڵبگرە، پاشان بە وریایی بەرەو پێشەوە واتە نزیک سنگی بەرە و بیهێنەرەوە دواوە.

راهێنانی دووەم، دەستەکانت بەشێوازی پێچەوانە واتە پیتی ئێکسی ئینگلیزی رابگرە، دوو قورسایی هەڵبگرە و بۆ سەرەوە هێواش بەرزیبکەرەوە.

راهێنانی سێیەم، هەردوو دەست بە رێکی بۆ پێشەوە، دوو قورساییەکەت هەڵگرتووە، پاشان قۆڵت بۆ دواوە و پێشەوە بەرەوە، بەڵام جارێک دەستی راست بۆ سەر دەستی چەپ، جارێکیش پێچەوانەوە.

ئه‌م بابه‌ته 11162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP