خەندان لایف-
خانمێکی بەریتانی لە تەمەنیەوە 40 ساڵیەوە واز لە خواردنی شەکر دەهێنێت، لەپێناو مانەوەی بە تەندروستی و پاراستنی جوانیەکەی.
کارولین هارتز، ژنێکی تەمەن 70 ساڵە و داپیرەیە، بەڵام جوانیەکەی و شێوەی پێست و رووخسار و تواناکانی وادەریدەخات، کە زۆر گەنجتر بێت لەو تەمەنە، ئەویش بەهۆی ئەوەی 30 ساڵە وازی لە خواردنی شەکر هێناوە، لەکاتێکدا خواستێکی زۆری لەسەر شیرینی و شەکر هەبووە.
دەربارەی ئەو بڕیارەی کارولین بۆ "دەیلی مەیل" دەدوێت و دەڵێت "لە سەرەتاوە زۆر سەخت بوو، بەڵام تەندروستی و جوانی خۆشم زۆر بەلاوە گرنگبوو، هاوکات بەیانیان بایەخم بە خواردنە پرۆتینیەکان دەدا،چونکە وادەکات بە درێژای رۆژ زۆر برسی نەبیت و خواردن زۆر بخۆیت، بێگومان دەکرێت لە بری شیرینی میوە بەکاربهێنیت، چونکە شەکری سروشتی تێدایە، ئەمە جگەلەوەی بایەخم بە خەوی باشی رۆژانە دەدا".
ئهم بابهته 102064
جار خوێنراوهتهوه