ئەو خواردنانەی لە خەمۆکی دوورتدەخاتەوە


خەندان لایف-

سەردەمێکی جیاوازە و گۆڕانکارییەکان خێران لە ژیاندا، هەربۆیە رۆژانە رووبەرووی پەستانێکی زۆر دەبینەوە، هەم لە رووی کارکردن و رۆتینەوە یان ژیانی تایبەتی و کێشەکانی خۆمانەوە، هەربۆیە تووشی خەمۆکی و بێزارییەکی زۆردەبین، کە هەندێک کات پێویست دەکات بایەخ بەو خۆراکانە بدەین کە دەروونمان ئارامدەکاتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی yasmina هەندێک خۆراک دەخاتەڕوو، کەدەبێتەهۆی ئارامکردنەوەی دەروون و دوورکەوتنەوە لە خەمۆکی:

1-میوە وشکەکان و چەرەسات، ئەم دوو پێکهاتە خۆراکیە کاریگەری لەسەر چالاکبوونی هۆڕمۆنی ئاسوودەیی هەیە و شەکری سروشتی تێدایە، هەربۆیە وزەیەکی باش پێدەبەخشێت.

2-شوکوڵاتەی تاڵ، بڕێکی زۆر ڤیتامین و ماگانیزیوم تێدایە، کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر هێورکردنەوەی دەروون هەیە، جەستەش لە کرژبوون دەپارێزێت و وزەیەکی باش پێدەبەخشێت.

3-خواردنەوەی چای گوڵە بەیبون، کە پێکهاتەیەکی سروشتی کاریگەرە بۆ هێورکردنەوەی دەروون و نەهێشتنی خەمۆکی، لەهەمانکاتدا خەوێکی ئارام پێدەبەخشێت.

4-ماسی و خواردنە دەریاییەکان، کە سەرچاوەی ترشە چەوری و ئۆمیگاسێیە، رۆڵی سەرەکی هەیە لە هێورکردنەوەی خانەکانی مێشک، هەربۆیە هەفتانە دووجار بخورێت باشە.

ئه‌م بابه‌ته 17045 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP