بەڤیدیۆ.. هەردی سەلامی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف-

دەرهێنەر و گۆرانیبێژی ناسراو هەردی سەلامی، بەرهەمێکی دیکەی پێشکەش بە هەوادارانی کرد.

شەوی رابردوو هەردی سەلامی گۆرانی "شوشەی دڵی" بڵاوکردەوە، کە لە لایەن ناوبراو خۆیەوە هۆنراوەکەی نوسراوە و مێلۆدی دانراوە، هاوکات ئەفشین شوکری کاری میکس و ئەرێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە.

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتووشدا دوو کۆنسێرتی گەورە لە شاری سلێمانی سازبکات، دواتریش لە شاری هەولێر.

هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووە.

 

ئه‌م بابه‌ته 15754 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP