نیهان بە جوانیەکەی هەوادارانی سەرسامدەکات

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەر ناسڵیهان ئەتاگول ناسراو بە کەسایەتی نیهان لە درامای "ئەشقی شێتانە"، لە رێکلامێکدا دەردەکەوێتەوە.

پاش تەواوبوونی درامای " İntiharcı" کە هەریەک لە ئەکتەران ناسڵیهان ئەتاگول و ئیلیکار کالیلی رۆڵی سەرەکیان تێدادەبینی، ناسڵیهان لە هیچ کارێکی نوێدا دەرنەکەوتووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش بە گشتی چالاکی کەمە، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا لە کاری رێکلامیدا بۆ شامپۆی پانتین بە جوانترین شێوە دەردەکەوێت و بە ستایلەکەی ئامادەبووان سەرسامدەکات.

ناسڵیهان لەدایکبووی ساڵی 1992 دایکی ڕوسیە و باوکی شەرکەسیە، لەتەمەنی شەش ساڵیەوە دەستی بەکاری نواندن کردووە، پاش ماوەیەکی زۆر لە خۆشەویستی لەساڵی 2016 هاوسەرگیری لەگەڵ کادیر دۆغلو دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 59953 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP