پریتی زینتا لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ ئایشوریا رای


خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری دیاری هیندستان پریتی زینتا، لە ئاهەنگێکدا لەگەڵ ئایشوریا رای دەردەکەوێت.

شەوی رابردوو ئاهەنگێک بۆ پێشوازیکردن هەردوو ئەستێرەی دیاری بۆلیود دیپیکا پادوکون و رانڤیر سین بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا و لە مانگی هەنگوینی گەڕانەوە.

ئاهەنگەکە بە بەشداری چەندین ئەکتەر و ئەستێرەی دیاری بۆلیود بەڕێوەچوو، وەک پریتی زینتا و هاوسەرەکەی کە کەمتر لە بۆنەکاندا دەردەکەوێت، هاوکات وێنەیەکی لەگەڵ ئایشوریا رای بڵاوکردەوە و بە باشترین هاوڕێ وەسفیکرد.

پریتی، یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌كته‌ره‌ ناسراوه‌كانی سینەمای بۆلیود و له‌ساڵی 1975 له‌دایكبووه‌، باوکی ئەفسەرێکی ناسراو بووە لە هێزی سەربازی هیندیدا دەرچووی کۆلێژی زانستی دەروونیە، تائێستا خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاته‌ وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر.

پاش جیابوونەوەی لە هاوسەری یەکەمی پریتی ڕایگەیاند کە بەمزووانە هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڕێ ئەمریکیەکەیدا دەکات، بەڵام هەوادارانی توشی سەرسوڕمان کرد و تاڕادەیەک باوەڕیان پێنەدەکرد.

لەپاش ماوەیەک بەڕه‌سمی لە ئاهەنگێکی گەورەدا، بە بەشداری چەندین ئەستێرەی دیاری بۆلیود هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشەویستە ئه‌مریكیەکەیدا بە ناوی "جود ئیناف" کرد.

ئه‌م بابه‌ته 63127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP