چەند هەنگاوێک لەپێناو خەوێکی قوڵ و ئارام


خەندان لایف-

ئەگەر شەوانە خەوێکی باش و قوڵ نەکەیت، بێگومان لە رۆژدا ناتوانیت بەسەر کارەکانتدا زاڵبیت و داهێنانی ئەنجامبدەیت و سەرکەوتووبیت، هەربۆیە گرنگە بایەخ بە کات و چۆنێتی خەوت بدەیت بەشێوەیەکی تەندروست.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی rotana چوار رێنمایی دەخاتەڕوو:

1-کاتێک سەردەخەیتە سەر سەرینەکەت، هەوڵبدە هەموو بیرکردنەوە سلبییەکان بخەرەلاوە، تەنها بیر لە حەوانەوەی خۆت بکەرەوە.

2-چاوەکانت دابخە، گوێبیستی هەناسەدانی خۆتبە، بزانە بەشێوەیەکی رێکە و هەست بە نائارامی ناکەیت.

3-ئاگاداری شێوازی پاڵکەوتنی سەرجەم بەشەکانی جەستەت بە، بۆ ئەوەی ئازاری پێنەگات و خەوەکەت تێکبدات.

4-کە دڵنیابوویتەوە لە هەموو هەنگاوەکانت بە دروستی، دەتوانیت خەوێکی قوڵ و ئاسوودە بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 8704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP