بەوێنە.. ئاهەنگی هاوسەرگیری پریانکا و نیکی جۆناس

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری هیندستان و شاجوانی جیهان پریانکا چۆپرا و خۆشەویستە ئەمەریکیەکەی ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا.

لە کۆشکی Umaid Bhavan Palace لە جۆدپور لە هیندستان، هەردوو ئەستێرە پریانکا چۆپرا و نیک جۆناسی تەمەنی 25 ساڵ، بە ئامادەبوونی چەندین ئەکتەر و کەسایەتی بەناوبانگ ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا.

پریانکا لە ساڵی 1982 لەدایکبووە، باوکی پزیشک بووە لە هێزی سەربازی هیندستان بەهەمان شێوە دایکیشی پزیشک بووە، بەهۆی کاری خێزانەکەشیەوە بەردەوام ناوچە و شوێنی نیشتەجێبوونی گۆڕادراوە.

پاشان لە 13 ساڵیدا بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەچێت بۆ لای پوری و نیشتەجێ دەبێت، هەرچەندە بڕیاڕ دەدات ببێتە پزیشک یان ئەندازیار بەڵام بوونی بە شاجوان هەموو ژیانی دەگۆرێت.

نیک جۆناس لەدایکبووی 1992، ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی دیاری ئەمەریکایە، پێشتر بۆ ماوەیەک کەم پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مایلی سایریس هەبوو، دواتر جیابوونەوە.

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 55278 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP