چوار زانیاری لەسەر ئەنفلۆنزا


خەندان لایف-

ئەنفلۆنزا، نەخۆشیەکی باوی وەرزی پایز و زستانە، کە دەبێتەهۆی ئەوەی کەسەکە شەکەت و ماندووبێت، لوتی بەردەوام تەڕبێت، جگەلەوەی رەنگە کۆکەشی لەگەڵدابێت.

لەبارەی ئەنفلۆنزاوە زانیاری سەیر و جیاواز هەیە لەناو خەڵکدا، کە هەریەکێکیان بەبێ پشتبەستن بە بنەمای زانستی لە ئەزموونی خۆیانەوە باسیدەکەن، بەڵام ماڵپەڕی rotana چوار زانیاری دەخاتەروو:

1-رۆژێک پێش ئەوەی تۆ هەست بە نەخۆشیەکە بکەیت لە جەستەتدا، لە تۆوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسێکی دیکە.

2-پێویستە هەموو ساڵێک یەکجار دەرزی کوتان بەکاربهێنیت دژی نەخۆشیەکە.

3-دەرمان و چارەسەرە پزیشکیەکان، بەرگری جەستەت دژی نەخۆشیەکە بەرزناکاتەوە، ڤایرۆسەکان لەناونابات، بەڵکو تەنها هەوڵدەدات بەکتریاکان لەناوبەرێت، واتە دەبێت سوڕی خۆی تەواوبکات.

4-ئەگەر تووشبوونی ئەنفلۆنزابیت، بەرکەوتنت بە سەرما نابێتەهۆی ئەوەی دووبارە نەخۆشیەکەت نوێ بێتەوە تەشەنە بسێنێت، کە رەنگە ببیستیت "سەرمام بوویەوە و نەخۆشیەکەم خراپتر بووە".

 

ئه‌م بابه‌ته 5123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP