بەوێنە.. لیۆناردۆ دیکاپێرۆ لەگەڵ کچە نمایشکارەکە دەردەکەوێت

خەندان لایف-

لیۆناردۆ دیکاپریۆ لەگەڵ کچە نمایشکارەکەی هاوڕێی، لە یاریگایەک پێکەوە دەبینرێت.

لیۆناردۆ دیکاپریۆ، یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە لەگەڵ کچە نمایشکارەکان زۆر کات دەردەکەوێت و پەیوەندیان لەگەڵ دروستدەکات، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لەم پەیوەندیانەی درێژەی نەخایاندووە، رۆژی رابردووش لەگەڵ نمایشکاری شۆخوشەنگ کامیلا مورونی تەمەن 21 ساڵ لە یاریگای پاریس سان جێرمان پێکەوە دەبینرێن.

بەشێکی زۆر لە میدیاکان ئاماژە بە بوونی پەیوەندی سۆزداری دەکەن لە نێوان لیۆناردۆ و کامیلادا، بەڵام راستییەکە بە تەواوی ئاشکرانییە.

لە ئێستادا لیۆناردۆ سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێکە لەگەڵ براد پیت، لە ژێر ناونیشانی "Once Upon A Time In Hollywood" کە باس لە ژیانی ئەکتەرێکی تەلەفیزۆنی و دۆبلێرەکەی دەکات و لە چیرۆکێکی مێژووییەوە وەریگراوە، کە لە ساڵی 1969 لە لۆس ئەنجلۆس روویداوە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 16438 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP