لەرێگای میوزیکەوە رووبەرووی شێرپەنجە دەبێتەوە


خەندان لایف-

شێرپەنجە ناتوانێت رێگای هونەر لە کیرا لاکۆنێتی بگرێت، تەنانەت لەکاتی نەشتەرگەریشدا گۆرانی دەڵێت.

کیرا لاکۆنێتی تەمەن 19 ساڵ، یەکێکە لەو کیژانەی ئاشق بە هونەرە و کاری میوزیک و گۆرانی دەکات، هەرچەندە لە سەرەتاکانی تەمەنیایەتی، بەڵام بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە و بوونی وەرەمێک لە سەریدا، کە لەنێوان 10 ملیۆن کەسدا یەک کەس تووشی دەبێت، نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

کیرا لە نەخۆشخانەش بەردەوامە لە گۆرانی وتن و میوزیک ژەنین، چونکە ئامانجی سەرەکیەتی و دەیەوێت ببێتە ئەستێرەیەک لە داهاتوودا، هەربۆیە هێندە خەیاڵی لای هونەرەکەیەتی و هیوای لە دڵدایە لە کاتی نەشتەرگەریدا گۆرانی دەڵێت و جیهان سەرسامدەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 13437 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP