رامبۆ واز لە کەسایەتی رۆکی دەهێنێت

خەندان لایف-

 ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی سیلڤەستەر ستالۆن، کۆتایی بە رۆڵەکەی دەهێنێت لە فیلمی "Creed"دا.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سیلڤەستەر ستالۆن رایدەگەیەنێت، کە لە بەشی دووەمی فیلمی " Creed" دواین رۆڵی دەبێت بە دەرکەوتنی وەک کەسایەتی رۆکی، لەدوای ئەو ئەکتەری دیار مایکڵ بی جۆردن رۆڵی رۆکی دەبینێت و بەشەکانی دیکە تەواودەکات.

سیلڤەستەر ستالۆن ناسراو بە رامبۆ، یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی فیلمە ئاکشنەکانی هۆلیود و لەدایکبووی ساڵی 1946، خەڵکی نیویۆرکە و دایکی ڕوسیە، سێجار هاوسەرگیری کردووە، یەکەمیان لەساڵی 1974 لەگەڵ ساشا کزاک و دووەمیان لەگەڵ بریگیت نێلسن، کۆتاجار لەگەڵ خانمێک بەناوی "جێنیفەر فلافین" هاوسەرگیری دەکات و ئێستا پێکەوە خاوەنی سێ کچن بە ناوی سۆفیا و سیستین و سکارلێت

ستالون بۆ یەکەمجار بەشداری دەکات لە فیلمێکدا لەساڵی 1970 بەناوی " The party at kitty and stud's" بەڵام سەرکەوتن بەدەستناهێنێت، لەساڵی 1976 بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمێکدا بەناوی " Cannonball" توانی یەکەم هەنگاو بنێت وەک یەکێک لە کەسایەتیە دیارەکانی سینەما.

ئه‌م بابه‌ته 9011 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP