سوودە ناوازەکانی خواردنی سەوزە و میوە


خەندان لایف-

سەوزە و میوە، دوو پێکهاتەی خۆراکی دەوڵەمەندن بە ماددەی سوودبەخش و سەرچاوە کانزاییەکانی وەک ئاسن و کالسیۆم و ڤیتامینەکان، هەربۆیە کاتێک دەیخۆیت کاریگەری ئەرێنی بۆ جەستە هەیە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی rotana باس لە سوودە ناوازەکانی خواردنی سەوزە و میوە دەکات:

1-بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ریشاڵ و ڤیتامین و کانزا، جەستە لە نەخۆشیە درێژخایەن و مەترسیدارەکان دەپارێزێت، وەک شێرپەنجە.

2-خانەکانی پێست نوێ دەکاتەوە و دەیگەشێنێتەوە، رێگا لە زوو چرچبوونی دەگرێت.

3-یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدات، بەتایبەت بۆ منداڵان دژی نەخۆشیە بەربڵاوەکان.

4-بێگومان جگەلەوەی جەستە لە قەڵەوبوون دەپارێزێت، لە هەمانکاتدا لە کاتی وەرزشدا پێویستە، چونکە وزە دەبەخشێت.

5-بەهۆی بوونی بڕێکی باش لە ڤیتامین ئەی، پێست و چاو لە نەخۆشیەکان دەپارێزێت و ئاستی بینین بەهێزدەکات.

6-یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشیەکان، لە هەمانکاتدا رێگا لە تووشبوون بە شەکرە و پەستانی خوێن و بەردی گورچیلە دەگرێت.

7-لە پوکانەوە ئێسک دەتپارێزێت، چونکە رێژەی پۆتاسیۆم تێیدا زۆرە.

8-لە دڵەڕاوکێ و ماندووبوونی جەستەیی دووردەخاتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 8734 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP