ئاکشای کۆمار بۆ یەکەمجار لە فیلمێکی جیاوازدا


خەندان لایف-

بڕیارە بۆلیود بۆ یەکەمجار فیلمێکی ئاسمانی بەرهەمبهێنت، ئاکشای کۆماریش دەبێتە پاڵەوانی سەرەکی.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی میددەی، ئەکتەری بەناوبانگی هیندستان ئاکشای کۆمار ئامادەکاری دەکات، بۆ رۆڵبینین لە فیلمێکی نوێ بەناوی "mission mangal"، کە بۆ یەکەمجارە لە سینەمای بۆلیود فیلمێک دەربارەی جیهانی ئاسمانی بەرهەمدەهێنرێت.

ئاکشای کۆمار، لەدایکبووی 1967، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی بۆلیود و لە ساڵی 1991 دەستی بەکاری هونەری کردووە، لە 2001 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.

 

ئه‌م بابه‌ته 22124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP