سێلینا گۆمێز گەڕایەوە

خەندان لایف-

ئەستێرەی گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانی سێلینا گۆمێز، پاش دابڕانێکی زۆر دەگەڕێتەوە سەرشاشەکان.

لەماوەی رابردوودا سێلینا گۆمێز بارودۆخی دەروونی ناجێگیربوو، هەربۆیە لە نەخۆشخانە دەمایەوە، هەربەوهۆیەشەوە لەلایەن میدیاکان و هەوادارانیەوە هۆکاری بارودۆخی سێلینا گۆمێزیان دەگەڕاندەوە بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری لەلایەن جاستن بیبەرەوە، بەڵام راستیەکە بە تەواوی روون نییە.

پاش تێپەڕینی ئەو ماوەیە و چارەسەربوون و دەرچوونی لە نەخۆشخانە، لە رێکلامێکی تەلەفیزۆنیدا بۆ مارکەیەکی بەناوبانگی وەرزشی دەردەکەوێتەوە، ئەمەش هەوادارانی دڵخۆش دەکات و بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی کاری نوێی لێدەکەن.

سێلینا گۆمێزی، تەمەن 26  ساڵ، هونەرمەندێکی دیاری بواری میوزیکی پۆپە، چەندین کاری ناوازەی هەیە، سەرەتا وەک ئەکتەر دەستیکرد بە کاری هونەری، پاشان لە بواری میوزیکدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چەندین خەڵاتی جیهانی پێ بەخشراوە، لەوانە خەڵاتەکانی MTV و ئاڵما و AMA.

 

ئه‌م بابه‌ته 23444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP