خواردنەوەیەک بۆ توانەوەی چەوری لەش


خەندان لایف-

دارچینی و زەنجەبیل، دوو پێکهاتەی رووەکی بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆلی خوێن و توانەوەی چەوری و دابەزاندنی کێش، جگە لە چەندین سوودی دیکە.

ئەو کەسانەی کێشیان زیاددەکات، گرنگە بایەخ بە خواردنی تەندروست و وەرزش بدەن، پاشان پێکهاتە رووەکیەکان، لەم رووانگەیەوە ماڵپەڕی webteb باس لە ئاوێتەکردنی زەنجەبیل و دارچینی و سوودەکانی دەکات:

زەنجەبیل و دارچینی، رێگا لە دروستبوونی غازاتی گەدە دەگرن لە ئامێری هەرسدا، لەهەمانکاتدا رێژەی کۆلیسترۆل کەمدەکەنەوە، سوڕی خوێن چالاکدەکەن و لەش لە ژەهر و چەوری خوێن خاوێندەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە کارەکانی کۆڵۆن و هەرس چالاکدەکات و ئارەزووی خواردن کەمدەکەنەوە.

¼ لیتر ئاوی کوڵاو لەگەڵ دوو کەوچک زەنجەبیل، یەک پارچە دارچینی تێکەڵاوبکە، بیخەرە ساردکەرەوە، رۆژانە بۆ ماوەی سێ رۆژ بڕێکی لێبخۆرەوە، بەڵام بێگومان باشترە راوێژی پزیشک بکەیت، پێش بەکارهێنانی.

 

ئه‌م بابه‌ته 37650 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP