باشترین رێگا بۆ رووبەرووبوونەوەی سەرمای زستان


خەندان لایف-

بێگومان لە وەرزی سەرمادا جەستە زیاتر لە پێشتر رووبەرووی نەخۆشی دەبێتەوە، وەک ئەنفلۆنزا و کۆکە، بەڵام پێویستە زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بیت و فەرامۆشی نەکەیت.

پزیشکی پسپۆڕی ئەڵمانی د. هانز میشائیل مۆلنڤید هەندێک رێنمایی باسدەکات، بۆ ئەوەی هەریەکێک لە زستان بتوانێت ئاگاداری تەندروستی خۆی بێت، کە لەلایەن ماڵپەڕی 24.ae بڵاوکراوەتەوە:

1-پێویستە لەو وەرزەدا زیاتر بحەوێیتەوە و جەستە زۆر ماندوو نەکەیت، بەتایبەت کاتژمێری تەواوی خەوتنت نابێت فەرامۆش بکەیت.

2-رێژەیەکی زۆر شلەمەنیەکان بخۆیت، جگە لە ئاو، وەک شۆربا.

3-بایەخ بە خواردنەوە رووەکیەکان بدە، بەتایبەت چای زەنجەبیل، گوڵە بەیبون.

4-دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.

5-بایەخ بە خواردنە تەندروستەکان و ڤیتامینییەکان بدە، وەک سەوزە و میوە.

6-ئەنجامدانی وەرزش هەفتانە، بێگومان رۆڵێکی باشی هەیە لە پاراستنی جەستە و بەرگری بەهێزدەکات.

ئه‌م بابه‌ته 14970 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP