هەندێک رێنمایی بۆ ئەو دایکانەی جگەرگۆشەکانیان پێستیان وشکە


خەندان لایف-

بەشێوەیەکی گشتی پێستی منداڵ زۆر هەستیارە، هەربۆیە پێویستە زۆر ئاگاداری جۆری قوماشی پۆشاکەکانی بیت، یان ئەو پاکەرەوە و کرێمانەی بۆی بەکاردەهێنیت، چونکە تووشی حەساسیەتی دەکات.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ounousa هەندێک لە دایکان کێشەیان لەگەڵ وشکبوونەوەی پێستی جگەرگۆشەکانیان هەیە، هەربۆیە هەندێک رێنمایی دەخاتەڕوو:

1-لەدوای لەدایکبوونی بێگومان پێستی وشکدەبێتەوە و هەڵدەدات، چونکە پێستەکە خۆی نوێ دەکاتەوە.

2-جۆری ئەو سابونە یان ئەو پاکەرەوەی بۆی بەکاردەهێنیت، زۆر کاریگەری هەیە لەسەر پێستی، رەنگە وشکیبکاتەوە، ئەگەر بەوجۆرە بوو، بیگۆڕە.

3-بەکارهێنانی کرێمی بۆندار، یان بۆن خۆی هۆکارە بۆ وشکبوونەوەی پێست، ئەگەر بدرێت لە پێستەکەی.

4-هێشتنەوەی منداڵ بۆ ماوەیەکی زۆر لەناوی ئاوی بانیۆ بچکۆلەکەی ناو گەرماو، هۆکارێکی دیکەیە بۆ وشکبوونەوەی ئەو پێستە.

5-ساردی کەشوهەوا، بێگومان کاریگەری لەسەر شێداری پێست هەیە.

6-بەرکەوتنی تیشکی خۆر بەشێوەیەکی زۆر، پێستی منداك تووشی حەساسیەت و وشکبوونەوە دەکات.

چۆن پێستی منداڵەکەت دەپارێزیت لە وشکبوونەوە؟

1-بەردەوام پێستی بە کرێمی گونجاو چەور بکە، یان زەیتی تایبەت بە منداڵ.

2-ئاگاداری جۆری ئەو شامپۆ و پاکەرەوانە بە کە بۆی بەکاردەهێنیت، پێویستە ئەگەر تایبەت بێت بە پێستی وشک.

3-زستانان دەستکێش بکەرە دەستەکانی، چونکە هەواکە کاریگەری دەبێت.

4-لە هاویندا بەکارهێنانی کرێمی تایبەتی منداڵ بۆ دژەخۆر پێویستە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5759 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP