بەوێنە.. ئەمبەر هێرد هاوشێوەی شاژنی دەریاکان نمایشدەکات

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری جیهانی شۆخوشەنگ ئەمبەر هێرد، سەرنجی هەموو ئامادەبووان رادەکێشێت.

لە لەندەن یەکەم نمایشی فیلمی " aquaman" بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین ئەکتەری بەناوبانگ بەشداریانکرد، ئەمبەر هێرد کە یەکێکە لە پاڵەوانانی فیلمەکە، لەسەر فەرشی سوری نمایشەکە بە عەزیەکی سەوزەوە سەرنجی هەمووانی راکێشا، بەشێک لە میدیاکان و هەوادارانیش هاوشێوەی شاژنی دەریان ناویاندەبرد.

ئەمبەر هێرد لەدایکبووی 1986، یەکێکە لە جوانترین ئەستێرەکانی هۆلیود، لە ساڵی 2015 هاوسەرگیری لەگەڵ جۆنی دیپ دەکات، بەڵام دواتر جیادەبنەوە، بەهۆی ئەوەی جۆنی دیپ توندوتیژی بەرامبەر ئەنجامدابوو.

 

ئه‌م بابه‌ته 14064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP