چاتای بەهۆی جیابوونەوەی دوو هاوسەرەوە تووشی کێشە دەبێت


خەندان لایف-

ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا چاتای ئۆڵسوی، بەهۆی جیابوونەوەی دوو هاوسەرەوە تووشی گرفت دەبێت.

پاش ئەوەی دەرهێنەری دیاری تورکیا جۆن ئاکای لە هاوسەرەکەی نمایشکاری سەرنجڕاکێش شەیما سوباشی جیادەبێتەوە، دەنگۆیەکی زۆر رووبەرووی شاتای ئۆڵسوی دەبێتەوە، چونکە بە هۆکاری جیابوونەوەی ئەو دوو هاوسەرە ناویدەبەن، بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ شەیما سوباشیدا.

لەمبارەیەوە شەیما سوباشی، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی رایگەیاند "هاوڕێیەتی من و شاتای ئۆڵسوی روونە، هیچ پەیوەندیەکی بە جیابوونەوەی من و هاوسەرەکەمەوە نییە".

چاتای ئۆلسوی، لەدایکبووی 1990 خەڵکی ئیستەنبوڵە، وەک نمایشکارێک لە 2010 دەستی بەکارکرد و نازناوی باشترین نمایشکاری پیاوانی پێبەخشرا، هەر ئەمەش دەرگای بۆ کردەوە تا بێتە نێو دنیای نواندنەوە و بەڕۆڵی ئەمیر لەدرامای "ئەمیر و فەریحە" ناسرا لەگەڵ خانمە ئەکتەر هەزال کایە.

 

ئه‌م بابه‌ته 27114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP