جۆرج وەسوف کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف-

پاش ماوەیەکی زۆر دابڕان هونەرمەندی گۆرانیبێژی بەناوبانگی عەرەبی جۆرج وەسوف، کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەوە ماوەیەکی زۆرە جۆرج وەسوف لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە، بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا پاش ئەوەی تەندروستی جێگیربوو، چەندین کۆنسێرتی گەورەی ئەنجامدا، لە ئێستاشدا نوێترین کلیپی بەناوی " ملكة جمال الروح" بڵاوکردووەتەوە.

جۆرج وەسوف، لەدایکبووی 1961 خەڵکی دیمەشقە و مەسیحیە، لەسەرەتاکانی تەمەنیەوە بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە ناوبانگی پەیداکردووە، ناوبراو هاوسەرگیری کردووە  و باوکی سێ منداڵە، لەساڵی 2011 تووشی جەڵتەی دەماغ دەبێت و بەهۆی وەستانی بەشێکی لەشیەوە سێ ساڵ بەتەواوی لە هونەر دادەبڕێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 10307 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP