ئەگەر هەموو رۆژێک سەوزە و میوە بخۆیت، چی بەسەر جەستەتدا دێت؟


خەندان لایف-

کاتێک کە باس لە سیستمی خۆراکی تەندروست دەکرێت، مەرج نییە تەنها سەوزە و میوە بکەیتە خۆراکی سەرەکی ژیانت، چونکە ئەم دوو پێکهاتەیە بە بەردەوامی زیانی هەیە و پێویستە چەند جۆرێک لە خواردنەکانی دیکەشی لەگەڵدا بخۆیت و هاوسەنگی بپارێزیت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی yasmina باس لە کاریگەریەکانی میوە و سەوزە دەکات لەسەر جەستە، ئەگەر بەتەنها بخورێت؟

1-جەستەت هەموو پێکهاتە خۆراکیەکان وەرناگرێت، وەک ئۆمیگا سێ و شەش، پرۆتین، ڤیتامین دی و ڤیتامین بی، زەنک و ئاسن، کالسیۆم و کرۆم و یۆد، مەنگەنیز، فۆسفۆر و سیلینیۆم، کە سەرجەمیان بۆ لەش پێویستن.

2-وزە و تواناکانت کەمدەبێتەوە، چونکە کالۆریەکی زۆر کەم لەناو میوەکاندا هەیە، کە توانایەکی باشت پێنابەخشێت و بێهێز.

3-کاریگەری سلبی لەسەر قژ و پێست و هۆڕمۆنەکانت دەبێت.

4-کێشت دادەبەزێت، بەڵام بەشێوەیەکی ناتەندروست، کە رەنگە نەخۆشی لەگەڵدابێت.

5-جەستەت ئەگەری هەیە تووشی هەوکردن بێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 10823 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP