هۆکارەکانی وشکبوونەوەی لێوەکانت چین؟


خەندان لایف-

بەشێکی زۆر لە خانمان کێشەیان لەگەڵ وشکبوونەوەی لێوەکانیان هەیە، بەتایبەت لە وەرزەکانی سەرمادا، پێویستە بەردەوام چەور بکرێت بە کرێم و پێکهاتەی تایبەت، بۆ ئەوەی پێستەکەی هەڵنەدات و نەقڵیشێت، کە رەنگە هەندێکجار هۆکارەکەی کەشوهەوای سارد نەبێت، بەڵکو نەخۆشیەک بێت.

لەم رووانگەیەوە پێگەی تەندروستی yasmina باس لە هۆکارەکانی قڵیشانی لێو و وشکبوونەوەی دەکات، بەهۆی نەخۆشیەوە:

1-کەمی ئاسن و زەنک لە خوێندا، کە هۆکارێکن بۆ وشکبوونەوەی جەستە و کاریگەری لەسەر تەواوی پێست هەیە، هەربۆیە گرنگە ئەگەر زۆر لێوەکانت قڵیشا و وشکبوویەوە پشکنین ئەنجامبدەیت.

2-کەمی خواردنەوەی رێژەی ئاو، کە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ وشکبوونەوەی جەستە و تێکچوونی پێست و وشکبوونەوەی لێوەکانت، هەربۆیە گرنگە رۆژانە لە دوو لیتر کەمتر نەخۆیتەوە.

3-نەخۆشی غودەی دەرەقی، کە وادەکات لەش وشکبێتەوە، زۆر کات تووشی کۆکە و قڵیشانی تەواوی بەشەکانی پێست دەکات، بێگومان پێویستە لەم حاڵەتەدا سەردانی پزیشک بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 9679 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP