بەوێنە.. هاندە یادی لەدایکبوونی دەکاتەوە


خەندان لایف-

خانمە ئەکتەر و شاجوانی تورکیا هاندە ئێرچل، یادی 25 ساڵەی تەمەنی دەکاتەوە.

بەبۆنەی یادی 25 ساڵەی لەدایکبوونیەوە، لەلایەن بەشێک لە هاوڕێکانیەوە بەشێوەیەکی سوپرایز ئاهەنگێکی بچکۆلە بۆ هاندە ئێرچل رێکدەخرێت، دواتریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەکانی بڵاوکردەوە و سوپاسی هاوڕێ و هەوادارەکانی کرد بۆ پیرۆزباییەکانیان.

هاندە ئێرتشلی لە ساڵی 1993 لەدایکبووە، ماوەیەکی زۆرە بۆتە خانمە پاڵەوانی دراماکانی تورکیا و ساڵی 2016 یەکێک بوو لەو کچانەی زۆرترین گەڕان بەدوای ژیانیدا کرابوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، هاوکات پێشتر یەکێک بوو لە شاجوانەکانی تورکیا بە شاجوانی شارستانی ناسراوە.


ئه‌م بابه‌ته 49825 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP