ماریا هەورامی لەیادی ناچێت

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی ناسراو ماریا هەورامی، کلیپێکی نوێ بەناوی "لە یادناچێ" بڵاودەکاتەوە.

 کلیپی "لەیاد ناچێت" ، لەلایەن ڤینۆ پرۆدەکشنەوە بەرهەمهێنراوە، ئارام سەردار کاری میوزیکی بۆ ئەنجامداوە، هۆنراوەی عوسمان خورماڵیە، بورهان موستەفا زادە کاری مێلۆدی بۆ کردووە.

ماریا کەمال مستەفای تەمەن 28 ساڵ، دەرچووی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی، پێشوتریش ئەندامی گروپی کیژانی سلێمانی بووە، لەدوای ساڵی 2009 دەستی بە وتنەوەی گۆرانی کردووە، یەکێک لە بەرهەمەکانی عەباسی کەمەندی بە کلیپێک نوێ کردەوە.


ئه‌م بابه‌ته 27461 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP