خەڵاتەکەی مارلین مۆنرۆ بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا


خەندان لایف-

پاش 56 ساڵ مردنی مارلین مۆنرۆ، خەڵاتە ئاڵتونیەکەی بە بڕی 250 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆیتەرز، ئەو خەڵاتی "گۆڵدن گڵۆپەی" لەساڵی 1961 بەخشرایە ئەکتەری جیهانی ناودار مارلین مۆنرۆ، لە ئاشکراکردنێکدا بە بڕی 250 هەزار دۆلار فرۆشرا، لە رابردووشدا ئۆتۆمبیلەکەی کە لە ساڵی 1956 خاوەنی بوو، بە بڕی 490 هەزار دۆلار بەهەمانشێوە لە ئاشکراکردنێکدا فرۆشرا.

مارلین مۆنرو ناوی تەواوی "نۆرما جین مۆرتینسن"ە لە ساڵی 1926 لە لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا  لەدایکبووە،  ئەکتەر و گۆرانیبێژ نمایشکار و کەسایەتیەکی دیاری سەدەی بیستەمە، کە بە جوانی و سەرنجڕاکێشی ناسرابوو، لە ساڵی 1960 خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپی وەک باشترین ئەکتەری ژن وەرگرت.

سەرەڕای سەرکەوتنی لە کار و پیشەکەیدا، بەڵام لە ژیانی تایبەتی خۆیدا شکستی هێنا، چونکە لە کۆتاییەکانی ژیانیدا تووشی خەم و بێزایەکی زۆربوو، هاوکات ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکان بووبوو، لە ساڵی 1962 بەشێوەیەکی گوماناوی لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دوایکرد.  

 

ئه‌م بابه‌ته 10698 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP