ئەفشین شوکری بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەفشین شوکری، بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

شەوی رابردوو ئەفشین شوکری گۆرانیەکی نوێی بەناوی "پێم بڵێ" لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە، ئەم بەرهەمە هۆنراوەکەی لەلایەن هەردی سەلامیەوە نوسراوە.

ئەفشین شوکری لەدایکبووی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین ئەلبوم و بەرهەمی جیایە، بەزمانی کوردی و فارسی و تورکی، ئاوازی بۆ زۆر لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان داناوە، لەهەمانکاتدا دوێتی لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیاردا هەیە.


ئه‌م بابه‌ته 5972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP