هەنار لە شێرپەنجە دەتپارێزێت


خەندان لایف-

هەنار، میوەیەکی پایزەی بەتامە و خواستێکی زۆری لەسەرە، دەکرێت بە جیا یان لەگەڵ زەڵاتە یاخود بە شەربەت پێشکەش بکرێت، چونکە لەرووی تەندروستیشەوە سوودێکی زۆری هەیە بۆ جەستە.

1-کوپێک لە شەربەتی هەنار لە 40%ی پێداویستییەکانی جەستەی مرۆڤ بۆ ڤیتامین سی پڕدەکاتەوە، کە دەبێتەهۆی بەهێزکردنی بەرگری جەستە، هاوکات رێژەی کۆلاجینی پێست زیاددەکات.

2-هەنار دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی دژە ئۆکسان، هەربۆیە پێست لە چرچبوون دەپارێزێت.
3-هەنار بەرگری جەستە دژی شێرپەنجەی پرۆستات و مەمک بەرزدەکاتەوە، رێگانادات خانەکان گەشەبکەن.

4-یارمەتی مێشک دەدات بەهێزبێت و لە زەهایمەر دەیپارێزێت، بەتایبەت لە پیریدا.

5-هەنار دژە هەوکردنێکی بەهێزە، هەربۆیە چالاکیەکانی ریخۆڵە و کۆڵۆن و کرداری هەرس خێرادەکات.

6-یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی رێژەی شەکری خوێن دەدات.

7-پەستانی خوێن هاوسەنگدەکاتەوە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی پەستانیان خوێنیان بەرزە زۆر بەسوودە.

8-بەهۆی ئەوەی دژەئۆکسانە، ئێسک لە پوکانەوە و هەوکردن دەپارێزێت.

9-ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش کەمدەکاتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 23215 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP