بەڤیدیۆ.. لەماوەی 24 کاتژمێردا سێ ملیۆن بینەری تۆمارکرد


خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی دیاری جیهانی جێنیفەر لۆپێز، کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و بینەرێکی زۆر کۆدەکاتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا جێنیفەر لۆپێز بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەند باد بانی کلیپێکی نوێی بەناوی " Te Guste" بڵاوکردەوە، کە باس لە چیرۆکی خۆشەویستی دەکات، بەڵام لەماوەی 24 کاتژمێردا لە یوتوب سێ ملیۆن بینەری تێپەڕاند، پاش چوار رۆژیش رێژەی بینەرەکانی گەیشتە 12 ملیۆن.

جێنیفەر لۆپێز-ی تەمەن 48 ساڵ هونەرمەند و دەرهێنەرێکی بەتوانای ئەمەریکییە، کۆمەڵێک خەڵاتی جیهانی گەورەی بەدەستهێناوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 31306 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP