نمایشکارە بەناوبانگەکەی لوبنان گەیشتە کوردستان

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبیژ و نمایشکاری لوبنانی ناسراو مریەم کلینک، سەردانی کوردستان دەکات.

دوێنێ رێکەوتی 10ی مانگی تشرینی دووەم، بۆ یەکەمینجار مریەم کلینک سەردانی هەولێری پایتەختی کوردستانی کرد، دواتریش وێنەیەکی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام لەبەردەم ئاڵای کوردستان و عیراق بڵاوکردەوە، بەڵام هۆکاری سەردانەکەی نازانرێت، ئایا بانگێشتکراوە یاخود تەنها بۆ گەشتێک هاتووە؟

لەوبارەیەوە نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە خەندانی راگەیاند"لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی گەشتوگوزار هیچ بودجەیەکی لەبەردەستدا نییە، ئەم چالاکیانە ئەنجامنادات، بەڵام هانی کەرتی تایبەت دەدەین ئەم جۆرە چالاکیانە بکەن، بەمەرجێک رازامەندی ئێمە وەربگرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربن".

مریەم کلینک لەدایکبووی ساڵی 1970، هەمیشە بە جلوبەرگە نیمچە ڕووتەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، بێ گوێدانە ڕای خەڵک و کەلتوری نیشتمانەکەی، لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی کارەکانیەوە چەندینجار ڕەخنەی توند و قسەی نابەجێی پێ وتراوە.

مریەم بەهۆی کاری نمایشکاریەوە ئاشنای کاری هونەری بووە و گۆرانی دەڵێت، بەڵام هەرگیز سەرکەوتوو نەبووە و نەیتوانیوە لەڕێگای گۆرانیەکانیەوە هەوادار کۆبکاتەوە.

ڤیدیۆکە هەولێرە

ئه‌م بابه‌ته 55885 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP