ئەو چوار خواردنەی ددانی جگەرگۆشەکەت لە کلۆربوون دەپارێزێت

خەندان لایف-

پاراستنی ددانی جگەرگۆشەکەت لە کلۆربوون و هەوکردن گرنگە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تەندروست بمێنێتەوە و تووشی ئازارنەبێت.

لەم رووانگەیەوە ماڵپەڕی rotana باس لەو خواردنانە دەکات، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ددانەکان هەیە و رێگا لە کلۆربوونی دەگرێت:

1-پەنیر، چونکە ترشی دەم کەمدەکاتەوە و رێگا لە گەشەی بەکتریا دەگرێت.

2-کشمیش، ماددەی (بولیڤینول و ڤلاڤونوید) دەپارێزێت لە ددانەکانتدا، ئەمەش رێگا لە گەشەی بەکتریا دەگرێت و تەندروستی زمان باش دەکات.

3-مریشک و ماسی، دەوڵەمەندە بە پرۆتین و کانزا و ڤیتامین، کە یارمەتی تەندروستی ددانەکان دەدات و رێژەی ترشیەکەی هاوسەنگ دەکات.


4-هێلکە، سەرچاوەی پرۆتین و کالسیۆم و ڤیتامین ئەی و دیە.

ئه‌م بابه‌ته 18724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP