راکردن یان رێکردن کالۆری زیاتر دەسوتێنێت؟


خەندان لایف-

رەنگە هەندێک کەس پێیان وابێت رێکردن بۆ ماوەیەکی زۆر هاوسەنگ بێت لەگەڵ راکردن، بێگومان هەردووکی سوودی هەیە، بەڵام رێژەی سوتانی کالۆری جیاوازە.

پسپۆڕان لە زانکۆی کالیفۆرنیا بۆ دڵنیابوونەوە لە جیاوازی رێکردن و راکردن، تاقیکردنەوەیەکیان ئەنجامدا لەسەر 30 ژن و پیاو کە کێشیان بەگشتی لە 70 کیلۆگرام زیاتر نەبوو، دواتر داوایان کرد رۆژێک رێبکەن، و رۆژی دووەم رابکەن بەهەمان میل بۆ ماوەی 10 خولەک.

لە ئەنجامدا دەرکەوت لەکاتی رێکردندا تەنها 4.7 کالۆریان سوتاندووە، بەڵام رۆژی دووەم کە رایانکردووە بڕی 11.25 کالۆریان سوتاندووە، بێگومان تا کێشیشی زیاتر بێت رێژەی ئەو کالۆریەی دەیسوتێنێت زیاددەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 13489 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP