میران بورهان سۆزێک بۆ سلێمانی بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف- پەرستۆ

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران بورهان، جیاواز لە کارەکانی پێشووی بەرهەمێک بۆ سلێمانی بڵاودەکاتەوە.

سۆزێک بۆ سلێمانی، هۆنراوەی بەکر حەبیب و میران بورهان خۆیەتی، کاری میوزیکی لەلایەن ئەفشین شوکریەوە بۆ کراوە، میسک و ماسترینگی عەلی شەریفزادە بۆی ئەنجامداوە.

دەربارەی گۆرانی سلێمانی میران بورهان تایبەت بە خەندان لایف وتی "من هەوڵدەدەم لە بچوکەوە دەستپێبکەم، پێمخۆشبوو بەرهەمێک پێشکەش بە سلێمانی بکەم، پاشان بۆ کوردستان، چونکە زۆر ئاشقی سلێمانیم بست بە بستیم خۆشدەوێت، بەتایبەت لەم ساڵانەی دوایدا زۆر فەرامۆشکراوە، هەربۆیە حەزمکرد وەک هونەرمەندێک شتێکی بچوکی بۆ بکەم".


ئه‌م بابه‌ته 4315 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP