بەوێنە.. هێڵی لەڤ لەکاتی وەرزشکردندا

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی کوردستان هێڵی لەڤ، لە هۆڵەکانی وەرزشکردن دوو وێنەی نوێ بڵاودەکاتەوە.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام هێڵی لەڤ چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت لەپێناو پاراستنی رێكی لەشولاری سەرقاڵی وەرزشکردنە، لەهەمانکاتدا پەیامێک ئاراستە دەکات و دەڵێت "ئەو شتەی ناتکوژێت بەهێزدەکات".

هێلی له‌ڤ لەڕاستیدا ناوی "هێلین عه‌بدولڵا" یه‌، له‌ساڵی 1988 له‌دایكبووه‌، به‌زمانی ئینگلیزی زیاتر گۆرانی ده‌ڵێت و تا ئێستا خاوەنی دوو ڤیدیۆ کلیپە، کە یەکێکیانی بۆ کوردستان و پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش وتووە.

 

ئه‌م بابه‌ته 74855 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP