سوودە نایابەکانی خورما


خەندان لایف-

خورما، بەهایەکی خۆراکی بەرزی هەیە و چەندین جۆری هەیە، چارەسەری چەندین نەخۆشیە و سوودێکی باش بە جەستە دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی lahamag باس لە سوودە نایابەکانی خورما دەکات بۆ جەستە:

1-کرداری هەرس چالاکدەکات، رێگا لە قەبزبوون دەگرێت.

2-ئێسک لە هەوکردن و پوکانەوە دەپارێزێت.

3-بۆ خانمانی دووگیان بەسوودە، چونکە رێگا لە قەبزبوون دەگرێت، ماسولکەکانی منداڵدان بەهێزدەکات و منداڵبوون ئاسان دەکات، هەربۆیە گرنگە رۆژانە بایەخ بەخواردنی بدات.

4-ئاستی کۆلیسترۆل لە خوێندا کەمدەکاتەوە.

5-وزە بە جەستە دەبەخشێت و بەهێزیدەکایت.

6-سەرچاوەی ئاسنە، هەربۆیە بۆ ئەو کەسانەی کەم خوێنن زۆر بەسوودە.

ئه‌م بابه‌ته 16034 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP