بەڤیدیۆ.. یەریڤان تاوانی بێوەفایی بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری کورد یەریڤان نورەدین، کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە بەناوی "تاوانی بێوەفایی".

دوای نزیکەی دوو ساڵ دوورکەوتنەوە، یەریڤان نورەدین دواجار شەوی رابردوو کلیپی "تاوانی بێوەفایی" بڵاوکردەوە، کە لەلایەن نزار نەشئەدەوە هۆنراوەکەی نوسراوە، سیامەکی فەقێ زادە کاری میکس ئەرێنجمێنتی بۆ کردووە، مێلۆدییەکەی هونەرمەند نامۆ دایناوە.

یەریڤان نورەدین لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، بەشی میوزیکی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە، نزیکەی پێنج ساڵیش ئەندامی گروپی میوزیکی لوڕ بووە، یەکەم بەرهەمیشی بەناوی "نەجوو" هەر بە زاراوەی کەلهوری بڵاووکردووەتەوە، جگە لەوەش ناوبراو وەک ئەکتەر لە درامای گەردەلوول ڕۆڵی بینیوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 12274 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP