هەوڵبدە ئەم جۆرە خواردنانە گەرم مەکەرەوە

خەندان لایف-

تەندروستی خۆت لەهەموو شتێک گرنگترە، هەربۆیە دەبێت رۆژانە زۆر ئاگاداری جۆری خۆراکەکانت بیت و بزانیت چۆن تەندروستی خۆت رادەگریت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی rotana هەندێک خۆراک هەیە کە هەرگیز نابێت پاش ئامادەکردنی جارێکی دیکە گەرم بکرێتەوە و بخورێت، چونکە تووشی ژەهراوی بوونت دەکات و زیانی هەیە کە بریتین لەمانە:

1-قارچک دەکرێت بەهەر شێوازێک ئامادەی بکەیت واتە سورکردنەوە یان برژاندن و کوڵاندن، بەڵام هەرگیز نابێت گەرمی بکەیتەوە، چونکە کێشەت بۆ ئامێری هەرس و دڵ دروست دەکات.

2-هێلکەی سورەوەکراو یان کوڵاو، بەهەمان شێوەیە نابێت گەرم بکرێتەوە پاش ئامادەکردنی، چونکە لەش ژەهراوی دەکات.

3-پەتاتەش تەنها یەکجار ئامادەدەکرێت و نابێت گەرم بکرێتەوە، چونکە کاریگەری سلبی لەسەر گەدە هەیە.

4-مریشک یەکێکی دیکەیە لەو خواردنانەی کە نابێت گەرم بکرێتەوە، چونکە کاریگەری سلبی لەسەر کرداری هەرس هەیە، چونکە ئەو پرۆتینەی ناوی گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

5-سپێناخ یەکێکە لەو خواردنانەی کە دەبێت پاش ئامادەکردنی یەکسەر بخورێت، چونکە ئەو ماددە نیتراتەی تێیدایە دەگۆڕێت بۆ نیتریت، کاتێک گەرم دەکرێتەوە، ئەمەش ماددەیەکە نەخۆشی شێرپەنجەی بەدواوەیە

ئه‌م بابه‌ته 22753 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP